دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئێران؛ 95٪ـی پێکهاتەکانی شیری وشكی منداڵان وەکو یەکن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرێکی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئێران رایدەگەیێنێت، ئێستا دابەشکردن و بەردەستبوونی شیری وشک بۆ منداڵان ئاساییە و داوایەکیش لە دایک و باوکان دەکات.
 
بەهۆی قەیرانەکانی ئێران لە ئەنجامی جەنگیان دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا شەهرام شوعەیبی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری بەرهەمە خۆراکییەکان لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئێران رایگەیاند، دابەشکردنی دەرمان و خۆراک لە ئێراندا ئاساییە، بەڵام لە هەندێک شوێن بەهۆی کێشەی لۆجیستیکی و مرۆییەوە دەشێت لە تاران دوا بکەوێت، بەڵام بە گشتی هەموو شتێک ئاساییە.
 
شەهرام شوعەیبی داوایەک ئاراستەی دایک و باوکان دەکات کە تەنیا بڕاندێکی شیری وشک نەکڕن، بەڵکو پشت بە هەریەک لە بڕاندە بەردەستەکان ببەستن. هۆکاری ئەم قسەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، ئەگەر بڕاندێکی شیری قوتوو نەما، بڕاندەکانی دیکەش بکڕدرێن بۆ ئەوەی قەیران دروستنەبێت.
 
ئەوەش باس دەکات، ''95٪ـی پێکهاتەی شیرەکانی قوتوو (شیری وشک)ـی منداڵان هاوشێوەن و هەموویان دەتوانن پێداویستیی خۆراکیی منداڵ پڕ بکەنەوە''.
 
هەرچەندە بەرپرسانی تەندروستی هەمیشە جەخت لەوە دەکەنەوە، منداڵ تاوەکو شەش مانگی سەرەتای تەنیا شیری دایکی پێبدرێت و تاوەکو دوو ساڵیش ناوە ناوە شیری دایک بخواتەوە. 
 
سوودەکانی شیری دایک بۆ کۆرپە
* بەهێزبوونی بەرگریی جەستە
* باشتربوونی هەناسەدان
* پێشگیری لە شەکرە
* کەمکردنەوەی هەستیاری
* پێشگیری لە زیادبوونی کێش
* پتەوکردنی ئێسکەکان
 
جیاوازییەکانی شیری دایک و شیری قوتوو 
 
شیری دایک 
1- دژەتەنی تێدایە بۆ بەهێزبوونی بەرگریی جەستە
2- بە ئاسانی هەرسدەکرێت و قەبزی دروستناکات
3- پڕۆتینەکانی ئاسان هەرسدەکرێن
4- مەترسیی تووشبوون بە هەستیاری کەم دەکاتەوە
5- سرووشتییە و نابێتەهۆی قەڵەوی
6- بەکتریا سوودبەخشەکانی تێدایە
 
شیری قوتوو
1- دژە تەنی تێدانییە
2- زۆرجار هەرسکردنی قورسە و منداڵ تووشی قەبزی دەکات
3- پڕۆتینەکانی بە قورسی هەرسدەکرێن
4- مەترسیی تووشبوون بە هەستیاری زیاددەکات 
5- دەبێتەهۆی قەڵەوی
6- بەکتریا سوودبەخشەکانی لەنێودا کەمە یاخود نییە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چای سەوز.

پسپۆڕێکی خۆراک لە ئێران: هاووڵاتییان بۆ هێمنیی دەروون، چای سەوز لەبری چای رەش بخۆنەوە

د. سەحەر فەسحەتی، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی خۆراکناسی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شیراز هانی هاووڵاتییانی ئێران دەدات کە بۆ ئارامبوونەوەی دەروونیان چەند خواردنەوەیەکی کاریگەر بخۆن.