پسپۆڕێک: سرکەی سێو یان ئاوی لیمۆ چەوریی ورگیان پێ کەم ناکرێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
د. دەشنێ جەمال - دکتۆر لونا خالید
د. دەشنێ جەمال - دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی خۆراکی کلینیکی و کێش، هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی ورگ و رایدەگەیێنێت، کە مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی درێژخایەن زیاد دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-3-2026 د. دەشنێ جەمال، پسپۆڕی خۆراکی کلینیکی و کێش لە بووڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، چەوری ورگ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو، جەڵتەی دڵ و بەرزە پەستانی خوێن زیاد دەکات. 
 
دکتۆر دەشنێ جەمال، ئاماژە بەوە دەکات کە پێوانەی چێوەی کەمەر لەنێوان خانمان و پیاواندا جیاوازە و بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێت:
 
پیاوان:
 
کەمتر لە 94 سانتیمەتر: ئاسایی
نێوان 94-102 سانتیمەتر: لە مەترسیدایە
زیاتر لە 102 سانتیمەتر: زۆر مەترسیدارە
 
خانمان:
کەمتر لە 80 سانتیمەتر: ئاسایی
نێوان 80-88 سانتیمەتر: لە مەترسیدایە
زیاتر لە 88 سانتیمەتر: زۆر مەترسیدارە
 
ئەو پسپۆڕەی خۆراکی کلینیکی و کێش هۆکارەکانی وەک گوشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ و کەمخەوی بە کاریگەر دەزانێت بۆ زیادبوونی چەوریی ورگ.
 
د. دەشنێ جەمال جەخت لەوە دەکاتەوە کە خواردنەوەی سرکەی سێو یان ئاوی لیمۆ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی چەوریی ورگ نییە. لەبری ئەوە، تاکە رێگە بۆ دابەزاندنی کێش و کەمکردنەوەی چەوریی ورگ یان هەر شوێنێکی دیکەی جەستە، پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکیی تەندروست، خەوی پێویست و وەرزشکردنە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە