FDA دەرمانێکی كێشدابەزاندن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی نەخۆشیی گورچیلە پەسنددەکات

30-01-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، دەرمانی سێماگلوتاید مەترسیی تووشبوون بە سستبوونی گورچیلەکان کەمدەکاتەوە.   
 
FDA ئاماژە بەوەدەکات، سێماگلوتاید کە بۆ مەبەستی کێشدابەزاندن بەکاردەهێندرێت، دەشێت مەترسیی سستبوونی گورچیلە لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم بەڕێژەی 24٪ کەمبکاتەوە. 
 
د. میلانی هۆنیگ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە سەنتەری پزیشکی دیکۆنێس لە بۆستن دەڵێت: "بوونی شتێکی نوێی وەک ئەمە زۆر هاندەرە و هیوایەکی نوێ دەبەخشێت بە نەخۆشەکان''.
 
بە پێیی ناوەندی کۆنتڕۆل و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، ئەم جۆرە دەرمانە ئەو کەسانە بەسوودە کە شەکرەیان هەیە و قەڵەویشن بەڵام نابێت بەبێ راوێژی پزیشکیدا بەکاربێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە