رووداو دیجیتاڵ
پسپۆڕێكی تایبەتمەند لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون دەڵێ، یۆگا یارمەتیدەرە بۆ خاوبوونەوەی ماسولکەکان و "پرۆسەی منداڵبوون ئاساندەکات".
هلبین غەزالی تەمەنی 32 ساڵە و دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە دهۆک، حەوت ساڵە راهێنەری یۆگایە، دایکی دوو کچە و لەکاتی دووگیانیدا رۆژانە کاژێرێک یۆگای کردووە، ئەمەش یارمەتیدەری بووە بۆ سەلامەتی و تەندروستبوونی.
د. نەغەم رەمزی، پسپۆڕی تایبەتمەند لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون دەڵێ، یۆگا ماسولکەکانی سک و حەوز بەهێز دەکات و لەکاتی پرۆسەی منداڵبووندا گرنگییەکی گەورەی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ