رووداو- دیجیتاڵ
سەنتەری کۆنترۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت تووشبوونی منداڵان بە تایبەت لە تەمەنی 16 بۆ 17 ساڵ زیادیکردووە.
سەنتەرە ئەمریکییەکە راپۆرتی هەفتانەی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بە زیادبوونی کۆرۆنا دەکات لەنێو منداڵاندا.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە بەتایبەت منداڵانی سەروو 15 ساڵ زیاتر تووشبوون، هۆکارەکەشی دەگەڕێنەوە بۆ تێکەڵاوی منداڵان لەگەڵ یەکتر کە هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەرنەگرتنی ڤاکسین.
پزیشکانی ئەمریکا داواش دەکەن منداڵانی سەروو 12 ساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ