ئامادەکردنی: ئەدەب و کولتووری رووداو
ماڵپەڕی گاردیەنی بەریتانی، سەرەڕای بایەخدانە گەورە و چڕوپڕەکەی بە بواری کو‌لتوور و ئەدەبیات، بەردەوام بەدوای ڕێگەی نوێ و پرسیاری نوێشەوەیە بۆ دواندنی نووسەران، ئەمجارە هەندێ پرسیاری ورد و سەرنجڕاکێشی بۆ هەندێ نووسەر ئامادە کردووە کە خوێندنەوەیان و مەبەستی پشتی پرسیارەکان و وەڵامی نووسەرەکان شتگەلێکن بەردەوام خوێنەران لای نووسەران بە دوایدا دەگەڕێن، لە نموونەی باشترین کتێب، باشترین نووسین، باشترین و خۆشەویستترین کارەکتەر و زۆر شتی تری ورد کە خوێندنەوەی وەڵامەکانیان لە زاری نووسەرانەوە هەم چێژبەخشن، هەم ڕوئیایەک بۆ خوێنەر سەبارەت بە هەندێ کتێب و چیرۆک دەکەنەوە.
ئەم هەوڵەی ئێمەش لێرەدا، وەرگرتنی ئەو پرسیارانەیە و ئاراستەکردنیەتی بۆ بەشێک لە نووسەران و ئەدیبانی کورد، چونکە قسەکردن لەو مەجالە کورت و لەو پرسیارانە لە ناوەندی ڕووناکبیریی ئێمەدا کەمە و بێ‌شک خوێنەرانمان بە دوای وەڵامی ئەم پرسیارانەوەن.
لە هەژدەهەمین گفتوگۆماندا، سەڵاح حەسەن پاڵەوان، نووسەر و لێکۆڵەر وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
رووداو: لەم کاتەدا چ کتێبێک دەخوێنیتەوە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: له یه‌ك كاتدا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ كتێبم، هه‌روه‌ك هه‌میشه وا بووم، كتێبی (ژیان له سایه‌بانی ئه‌فسانه‌دا) جۆزیف كامبڵ، (چۆنێتیی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب) تیری ئیگڵتۆن، هه‌روه‌ها خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی نووسه‌رێكی ئێرانیم به ناونیشانی (قوڵبوونه‌وه له دنیایه‌كی دیكه) له‌سه‌ر كاره‌كانی ڤلادیمێر نابۆكۆف، ئازه‌ر نه‌فیسی نووسیویه‌تی.
رووداو: کتێبێک کە ژیانتی گۆڕی؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: ته‌نیا كتێبێك ژیانی نه‌گۆڕیوم، هه‌ر قۆناغێكی ژیانم له ژێر كاریگه‌ریی كتێبێكدا بووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هیچیه‌ك له‌و كتێبانه له دنیای ڕۆشنبیریی كوردیدا نه‌بوون، ته‌نیا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌ده‌بی كوردی له‌سه‌ر ڕه‌وتی نووسین و هه‌ستم هی شیعر بووه.
رووداو: کتێبێک کە بۆچوونتی گۆڕی؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: دیسان ئه‌م پرسیاره‌ش چه‌ند ڕوویه‌كی هه‌یه، له ڕه‌وتی ژیانمدا چه‌ند جارێك گۆڕان به‌سه‌ر بۆچوونه‌كانمدا هاتووە، هه‌ندێ له‌و گۆڕانانه جه‌وهه‌ری نه‌بوون و ته‌نیا گۆڕانكاریی بونیاده‌كانی بیركردنه‌وه‌ی من بوون، به‌ڵام له دوو قۆناغدا بۆچوونه‌كانم كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی كتێبه‌وه، سه‌ره‌تا كتێبه‌كانی ماركس و ئه‌نگڵس و فیورباخ و جۆرج لۆكاش و نووسه‌ره سۆسیالیسته‌كان، دووه‌میش قوتابخانه‌ی بونیادگه‌ری بۆچوون و ئاڕاسته‌ی بیركردنه‌وه و كاری ئه‌ده‌بیی منی گۆڕی.
رووداو: کتێبێک کە خۆزگە دەخوازی تۆ نووسیبات؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: (پاڵه‌وانی هه‌زار ڕوو)ی جۆزێف كامبڵ.
رووداو: کتێبێک کە کاری لە ستایڵی نووسینت کردووە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: چه‌ندین كتێب.
رووداو: کتێبێک کە تۆی گریاندووە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: دوو چیرۆكی ناسراوی نووسه‌ری ڕووسی (ئه‌نتوان چیخۆف) به ناونیشانی (بۆ كێ خه‌مه‌كانم بگێڕمه‌وه) هه‌روه‌ها (ژان) .
رووداو: کتێبێک کە بە دیاری دەیبەخشی؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: دیوانی شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی.
***
ساڵی 1886 ئانتوانت فۆر، کچی سەرۆککۆماری ئاییندەی فەڕەنسا- فلیکس فۆر، داوای لە مارسێل پروست کردووە وەڵامی چەند پرسیارێک لە دەفتەرە تایبەتەکەیدا بداتەوە، (دەفتەری دانپێدانانەکان، ئالبوومی تۆماری فیکر، هەستەکان و هیتر) ئەم داوایە دوو جار لە مارسێل پروست کراوە، جارێکیان لە چواردە ساڵیدا، جارێکی تر لە بیست ساڵیدا، بە هەمان شێوە من ئەو پرسیارانە ئاراستەی بەڕێزت دەکەم.
رووداو: چاکە لای تۆ کامەیە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: دوور بیت له شه‌ڕه‌نگێزی.
رووداو: تایبەتمەندییە باشەکانی پیاوان کامانەن؟
لیبوورده‌یی، دڵفراوانی، بوێری.
رووداو: تایبەتمەندییە باشەکانی ژنان کامانەن؟
سەڵاحە حەسەن پاڵەوان: میهره‌بانی، گرنگیدان به‌خۆ.
رووداو: بەنرخترین تایبەتمەندیی هاوڕێکانت کامانەن؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: هه‌ندێكیان هه‌ندێ جار منیان بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
رووداو: حەزت لە چییە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم ته‌ماشای فیلم بكه‌م.
رووداو: بەختەوەریی ئایدیاڵ چۆن پێناسە دەکرێ؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: به‌خته‌وه‌ریی ئایدیاڵ ئه‌و شته‌یه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه نایه‌ته دی.
رووداو: مەزنترین چارەڕەشی کامەیە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: ژیانی بێ خۆشه‌ویستی.
رووداو: حەز دەکەی لە کوێ بژی؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: له‌نێو سروشت له جیهانێكی دابڕاو له هه‌موو جه‌نجاڵییه‌كانی گڵۆبالیزیرن.
رووداو: ڕەنگ و گوڵی دڵخوازی تۆ کامەیە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: هه‌موو ڕه‌نگه‌كان له شوێن و سات و زه‌مه‌نی خۆیاندا جوانییان هه‌یه، بۆیه هه‌موو ڕه‌نگه‌كانم به‌پێی ساته‌كان خۆشده‌وێ، جوانترین گوڵ لای من هه‌موو گوڵه‌كانه.
رووداو: نووسەرە دڵخوازەکانت کامانەن؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: زۆرن، به‌ڵام (گابریال گارسیا ماركیز، جۆزێف كامبڵ) زیاتر لەوانی تر.
رووداو: شاعیری دڵخوازی تۆ کێیە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: جه‌لاله‌دینی ڕومی، نالی، یه‌سه‌نین.
رووداو: کام پاڵەوانە پیاوەی ئەدەبیات لای تۆ دڵخوازە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: دۆن كیخۆت.
رووداو: کام پاڵەوانە ژنەی ئەدەبیات لای تۆ دڵخوازە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: ئانا كارنینا.
رووداو: میوزیسیانە خۆشەویستەکانت کامانەن؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: لە كورد: عه‌لی مه‌ردان. لە فارس: هه‌مایون شه‌جه‌ریان. لە ئینگلیزی: پاسنجه‌ر.
رووداو: نیگارکێشە خۆشەویستەکانت کامانەن؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: ڕامبرانت، دڵشاد كوێستانی.
رووداو: حەزت لە کام ناوانەیە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: ده‌ریا، دانیال، سیدرا.
رووداو: زیاد لە هەر شتێک ڕقت لە چییە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: درۆكردن، بێئه‌مه‌كی.
رووداو: حەزت لێ‌بوو چ تایبەتمەندییەکت هەبووایە؟
سەڵاح حەسن پاڵەوان: هێمن بوومایه.
رووداو: حەزت لێیە چۆن بمریت؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: له خه‌ودا.
رووداو: ئا ئێستا دۆخی ڕۆحیت چۆنە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: پڕه له جه‌نجاڵی و نائارامی، هه‌ست به ته‌نیاییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م.
رووداو: دروشمی تۆ چییە؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: هه‌تا ده‌توانی چاوه‌ڕوان مه‌به، هه‌میشه له سه‌فه‌ری ڕۆح و جه‌سته و هزردا به.
رووداو: ئەگەر بتگەڕێننەوە بۆ سەرەتای سەرەتاکان، دەتەوێت لەم بارودۆخەی ئێستا تێیدایت، هەر ببیتەوە بە نووسەر؟
سەڵاح حەسەن پاڵەوان: نه‌خێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ