سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک لە جۆلەمێرگ روویاندا

01-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بە گوڕی 4.5 پلەی رێختەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان روویاندا. 
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند، لە کاژێر 1:28 - 1:45 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2024)، سێ بوومەلەرزەی یەک لەدوای یەک بەگوڕی 4.4 و 3.5 و 4.5 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی گەڤەر سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ روویاندا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکان بەقووڵایی 7.27 کم تۆمارکراون. دەزگای ئافاد باسی لەوەش کرد، لە دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ـی شوبات تاوەکو ئێستا 41 هەزار و 119 پاشلەرزە روویانداوە، کە 14 پاشلەرزە 6 پلە و 74یان 5 پلە بووە.
 
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە