لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە بەردەڕەش قوتابییەک گیانی لەدەستدا

01-02-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی گردەپان لە سنووری قەزای بەردەڕەش مینی پاسێک خۆی دەکێشێت بە قوتابییەک و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
 
نەقیب شڤان عوسمان، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی بەردەڕەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەکاتی گواستنەوەی قوتابییاندا مینی پاسێک خۆی لە قوتابییەک داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. گوتیشی، قوتابییەکە تەمەنی هەشت ساڵە و پۆلی دووی بنەڕەتیی بووە.
 
قوتابییەکە ناوی ئەحمەد ساییبە و تاوەکو ئێستا شۆفێری مینی پاسەکە دەستگیرنەکراوە. ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆی بەردەڕەش دەڵێت، شۆفێرەکە گوتوویەتی کە "منداڵەکە خۆی بە مینی پاسەکەی هەڵواسیوە" و ئەو ئاگاداری نەبووە، بۆیە تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
 
نەقیب شڤان عوسمان دەشڵێت، چاوەڕێی دادپزیشکیی دهۆک دەکەن بۆ ئەوەی یەکلابێتەوە کە بزانن وردەکاریی رووداوەکە چۆن بووە.
 
نەشوان بەرزنجی، گوتەبێژی تەندروستیی بەردەڕەش بە رووداوی گوت، کاتێک منداڵەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە رەوانەی دادپزیشکیی دھۆک کراوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری هەولێر لە ئاسمانەوە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

وەزارەتی کارەبا: نیوەی هاوبەشانی پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە 73 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی پسوولەی کارەبای هاوبەشانی ماڵانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی "رووناکی" بڵاوکردەوە. بەپێی داتاکان، نیوەی ماڵان کەمتر لە 73 هەزار دینار و 80٪ی ماڵانیش کەمتر لە 160 هەزار دینار پسوولەیان بۆ گەڕاوەتەوە. هاوکات وەزارەتەکە بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی بڕی پارەی پسوولەکان راگەیاند.