رووداو دیجیتاڵ
ئەو کچە تەمەن 13 ساڵانەی کە لە هەولێر ونببوو، لە سنووری پارێزگای نەینەوا دۆزرایەوە و خوشکێکی دەڵێت "لای هێزێکی کوردییە و سەلامەتە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-02-2023، رەندە حوسێن، خوشکی کچە ونبووەکەی هەولێر بە رووداوی گوت، "هێشتا نازانین چی روویداوە، بەڵام خوشکەکەم لە سنووری نەینەوا دۆزراوەتەوە و بە دەنگ و رەنگ قسەم لەگەڵ کردووە و دڵنیام کە سەلامەتە".
رەندە حوسێن گوتی، "خوشکەکەم لای هێزێکی کوردییە و ئەوان ئاگاداری دەبن و دەیگەڕێننەوە بۆ هەولێر".
بەسمە حوسێن، لە 29-01-2023 لە ماڵ چووبووە دەرەوە و نەگەڕابووەوە. بەسمە پەرکەمی هەبووە. هەمان رۆژ باوکی پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە.
ماڵباتی بەسمە حوسێن، خەڵکی شنگالن و لە ساڵی 2014ـەوە لە هەولێر نیشتەجێبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، مووچەی دوو مانگی کە دەکاتە 15 ملیۆن دینار، دەداتە هەر کەسێک کە سەرەداوێکی بۆ دۆزینەوەی کچەکەی باداوەی هەولێری هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ