پشتیوان سادق: کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانە

25-12-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێ، عەنکاوە شوێنێکی گرنگی نیشتەجێبوونی کریستیانەکانە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ ئاماژە بەوەش دەکات، حکومەت بەردەوام دەبێ لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان.
 
رۆژی پێنجشەممە، 25-12-2025، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکومیی دیکە، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پەیامبەر عیسا (د.خ)، سەردانی کەنیسەی کاسۆلیکی سریانی مار شیمۆنی لە عەنکاوە کرد.
 
پشتیوان سادق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا رایگەیاند: ''پیرۆزبایی لە هەموو مەسیحییەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەین. زۆر دڵخۆشین کە دەبینین کوردستان بەم شێوەیە پێکەوەژیانی تێدایە.''
 
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: ''ئەو پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە، نموونەیەکی زۆر جوانە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست''.
 
پشتیوان سادق عەنکاوە بە ''گەورەترین شاری نیشتەجێبوونی مەسیحییەکان'' ناودەبات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دەڵێت: ''برایەتی، پێکەوەژیان و یەکدی قبووڵکردن لە کۆنەوە لە کوردستان هەبووە.''
 
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی گوتی، حکومەت بەردەوام دەبێ لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان و ''کەسایەتییە ئایینیییەکانیش رۆڵێکی گەورەیان لە بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان هەیە. کوردستان موڵکی هەموومانە کە بە ئازادیی ئایینییەوە جوانە.''
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە