لە حاجیاوا گەنجێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

02-02-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

درەنگانی ئەمشەو، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە قەزای حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا، پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیر نەکراوە. 

شەوی پێنجشەممە، 01-02-2024، ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین گوتی، ئەو گەنجەی کوژراوە، ناوی کەیوان قادرە، تەمەنی 23 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دەستگیراندارە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کوژراوەکە دانیشتووی شارۆچکەی خدرانی سەر بە قەزای دووکانە.
 
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و دواتر هۆکاری رووداوەکە ئاشکرادەکەن.
 
لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکە پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە