کەشناسی: سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت

01-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە بەرز بووەوە و سبەینێش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی هاوشێوەی ئەمڕۆ کەشێکی بەهارە دەبێت، بەڵام رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی "لاواز" چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە.
 
ئەو کەشناسە گوتی، پێشبینی دەکەن لە 7 بۆ 11ـی مانگ، شەپۆلێکی مامناوەندیی باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر؛ 17 پلەی سیلزی
- سلێمانی؛ 16 پلەی سیلزی
- دهۆک؛ 17 پلەی سیلزی
- زاخۆ؛ 18 پلەی سیلزی
- هەڵەبجە؛ 16 پلەی سیلزی
- کەرکووک؛ 19 پلەی سیلزی
- سۆران؛ 16 پلەی سیلزی
- حاجی ئۆمەران؛ 7 پلەی سیلزی
- گەرمیان؛ 20 پلەی سیلزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە