راوێژکاری سوودانی بۆ رووداو: پڕۆژەی ئاودێریی شنگال یەک ملیۆن دۆنم زەویی بەراو دەکات

01-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پڕۆژەی ئاودێریی جەزیرە بۆ شنگال جێبەجێ دەکرێت و راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، یەک ملیۆن دۆنم زەویی کشتوکاڵ بەراو دەکات و هەلی کار دابین دەکات.
 
خەلەف شنگالی، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی، ئەمڕۆ شەممە، 01-03-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێکارەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاودێریی جەزیرە لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەستیانپێکردووە.
 
بەگوتەی راوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە تەواوبوونی پرۆژەکە نزیکەی یەک ملیۆن دۆنم زەوی لە شنگال، رەبیعە و بەعاج بەراو دەبێت. 
 
ئاو لە بەنداوی بادۆش لە رووباری دیجلەوە دەگەیێندرێتە سنووری شنگال، رەبیعە و بەعاج.
 
خەلەف شنگالی رایگەیاند، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەممەد شیاع سوودانی، بۆ پشتگیریکردن لە شنگال و لە چوارچێوەی کاری لەپێشینەی حکومەت بۆ پشتگیریکردن لە کەرتی کشتوکاڵی، نەهێشتنی بێکاری و رەخساندنی هەلی کار، سەرۆکوەزیران بڕیاری جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەی داوە.
 
خەلەف شنگالی دەڵێت: "ئەمە یەکەم پڕۆژەی ستراتیژی لەم جۆرەیە لە ناوچەکەدا و ئامانجەکەی پشتیوانیکردنە لە سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران لە سنووری شنگال و بەعاج". 
 
بەگوتەی راوێژکارەکەی سوودانی، پڕۆژەکە زەوییە کشتوکاڵییەکان بەراو دەکات و دەیان هەزار هەلی کار فەراهەم دەکات؛ راستەوخۆش رۆڵی دەبێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی بێکاری.
 
خەلەف شنگالی ئاماژەی بەوەشکرد، دوو پڕۆژەی ئاو لە سنووری شنگال جێبەجێ دەکرێن. یەکێکیان پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیە بۆ دانیشتووانەکە و ئەوی دیکەیان پڕۆژەی ئاودێریی کشتوکاڵییە، کە پڕۆژەی ئاودێریی جەزیرەیە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.