دوو مووشەک لە ئاسمانی کۆیە تێکشکێنران

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قایمقامی قەزای کۆیە رایگەیاند، دوو مووشەک لە ئاسمانی شارەکە تەقێنراونەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 8:10ی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو مووشەک لە ئاسمانی کۆیە تەقێنرانەوە.
 
قایمقامی کۆیە ئاشکرای نەکرد کە مووشەکەکان لە کوێوە ئاراستە کرابوون، بەڵام گوتی: "هەر لە ئاسمان تەقێنراونتەوە و هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە