فلای ئەربیل: گەشت رێکدەخەین بۆ ئەوانەی بەهۆی داخرانی ئاسمانەوە گیریانخواردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای فلای ئەربیل دەڵێ، هەرکەسێک لە وڵاتانی ئەورووپاوە دەیەوێ بگەڕێتەوە کوردستان، یان لە کورستانەوە گەشتی ئەو وڵاتانە بکات و بەهۆی داخرانی ئاسمانەوە نەیتوانیوە، گەشتیان بۆ رێکدەخەن و لە سبەیەوە دەتوانن گەشتەکانیان بکەن.
 
لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "گەشتەکان لە ئەڵمانیاوە دەبن بۆ شرنەخ کە ئەوێش نزیکەی نیو کاژێر لە هەرێمی کوردستانەوە دوورە."
 
دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، لە دوێنێ شەممە 28ی شوباتەوە ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکە و لەنێویاندا عێراق و هەرێمی کوردستان بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەدا داخراوە.
 
لاوەند مەموندی گوتی، "تەنیا کۆمپانیای ناوچەکەین توانیومانە رەزامەندی تورکیا وەربگرین بۆ ئەوەی گەشت بۆ ئەو کەسانە رێکبخەین کە دەیانەوێ لە ئەرووپاوە بگەڕێنەوە یان لە کوردستانەوە بچنە ئەورووپا و بەهۆی داخرانی رێگەی ئاسمانییەوە رێگەیان نییە."
 
بەگوێرەی پلانی کۆمپانیای فلای ئەربیل، سبەی 02ـی ئادار کاژێر 09:00ـی بەیانی لە شتوتگارتی ئەڵمانیاوە گەشتیان هەیە بۆ شرنەخ و کاتی گەیشتنی گەشتەکە کاژێر 15:30ـی دوای نیوەڕۆیە.
 
هەر سبەی فلای ئەربیل کاژێر 16:30 لە شرنەخەوە گەشتی هەیە بۆ دووسلدۆرفی ئەڵمانیا و کاتی گەیشتنی کاژێر 19:30 ئێوارەیە.
 
یەکێکی دیکە لە گەشتەکانی فلای ئەربیل 3ی ئادارە و کاژێر 09:00ی بەیانی فڕۆکەیان لە دووسڵدۆرفەوە دەفڕێت بۆ شرنەخ و کاژێر 15:30 دەگات؛ هەروەها گەشتی پێچەوانەیان کاژێر 16:30 لە شرنەخەوە بۆ دووسلدۆرف دەبێت و کاتی گەیشتنی 19:30ی ئێوارەیە.
 
هەر کەس بیەوێت لە ئەمڕۆوە دەتوانێت تیکتی گەشتەکانی فلای ئەربیل لە رێگەی کۆمپانیاکەوە بەدەستبهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری هەولێر. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

سەرچاوەیەک بۆ رووداو: هیچ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانی نەهاتووەتە ئاسمانی هەولێر

دوای ئەوەی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هێزی ئاسمانییان بنکەی ئەمریکایان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە، بەرپرسێک لە هەولێر دەڵێت، "هیچ بۆردوومانێکی فڕۆکەی جەنگی نەبووە."