نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کوژرانی خامنەیی بۆ ئێران: هاوسۆز و هاوخەمتانین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەل، حکومەت و سەرکردایەتیی ئێران دەکات بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین."
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌يى، رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانين."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه‌."
 
هەروەها نێچیرڤان بارزانی داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەکات، "ئه‌ركى خۆى له‌ راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات."
 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 01-03-2026 ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی لە هێرشەکانی رۆژی 28ی شوبات پشتڕاستکردەوە. حکومەتی ئێران 40 رۆژ پرسەی راگەیاند و 7 رۆژیشی کردە پشوو.
 
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌ت و سه‌ركردايه‌تيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌يى، رابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانين. له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.
 
له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانه‌ى كێشه‌كان ده‌كه‌ينه‌وه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له‌ راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/3/1
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شاری هەولێر. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

سەرچاوەیەک بۆ رووداو: هیچ فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانی نەهاتووەتە ئاسمانی هەولێر

دوای ئەوەی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هێزی ئاسمانییان بنکەی ئەمریکایان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە، بەرپرسێک لە هەولێر دەڵێت، "هیچ بۆردوومانێکی فڕۆکەی جەنگی نەبووە."