رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان 9 کەشتیی جەنگیی ئێرانیان تێکشکاندووە و نوقمیان کردوون کە هەندێکیان گەورە و گرنگن. هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە لە هێرشێکی دیکەدا، بارەگای سەرەکیی هێزی دەریایی ئێرانیان تێکشکاندووە.
دۆناڵد ترەمپ رۆژی یەکشەممە، 1-3-2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، "تازە پێیان راگەیاندم کە 9 کەشتیی جەنگیی ئێرانمان تێکشکاندووە و نوقممان کردوون، کە هەندێکیان تا رادەیەک گەورە و گرنگن. ئێمە بەدوای ئەوانی تریشدا دەچین، ئەوانیش بەم زووانە لە بنی دەریادا دەبن".
سەبارەت بە هێرشەکانی دیکەشیان، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا روونی دەکاتەوە: "لە هێرشێکی تری جیاوازدا، تا رادەیەکی زۆر بنکە و بارەگای سەرەکیی هێزی دەریایی ئەوانمان تێکشکاندووە. بێجگە لەوە، هێزی دەریاییان زۆر باشە".
زانیاریی زیاتر...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ