ئاسیاسێڵ لەڕێگەی رووداوەوە ئۆفەرێکی نوێ بۆ بەشداربووانی رادەگەیێنێت

01-04-2020
گۆڤەند مستەفا
 ئاسیاسێڵ لەگەڵ پڕکردنەوەی یەکەدا ئینتەرنێتی خۆڕایی بە بەشداربووانی دەدات
ئاسیاسێڵ لەگەڵ پڕکردنەوەی یەکەدا ئینتەرنێتی خۆڕایی بە بەشداربووانی دەدات
نیشانەکردن ئاسیاسێڵ کۆرۆنا
A+ A-
رووداو - هەولێر

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەڕێگەی رووداوەوە ئۆفەرێکی نوێ بۆ بەشداربووانی رادەگەیێنێت و بە گوتەی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیاکە، لەمەبەدوا هەر بەشداربوویەک لەگەڵ هەر پڕکردنەوەیەکی نوێدا گێگابایتی ئینتەرنێتی بەخۆڕایی بۆ دێت.
 
عەبدوڵڵا حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بەشداریی لە بەرنامەی نووڕۆژی دۆستانی تۆڕی میدیایی رووداودا کرد و راگەیاند، "دوای ئەوەی بیستمان قەدەخەی هاتووچۆ و مانەوەی هاونیشتمانییان لە ماڵەوە بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە، بە پێویستمان زانی بەپەلە ئۆفەرێک پێشکەش بە بەشداربووانی خۆمان بکەین. ئەویش لەگەڵ هەر پڕکردنەوەیەکی نوێ گێگابایتی ئینتەرنێتیان بەخۆڕایی بۆ دێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو".
 
 
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ زانیاریی زیاتری لەو بارەیەوە خستەڕوو و گوتی، "بۆ نموونە ئەگەر کارتێکی 10 هەزاری پڕ بکاتەوە، دوو گێگابایت ئینتەرنێتی بەخۆڕایی پێدەدرێت کە پێموایە لەم کاتەدا بڕێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان بتوانن سوود لە ئینتەرنێت وەربگرن".
 
لەبارەی جۆری ئەو ئینتەرنێتەی پێشکەشی دەکەن، عەبدوڵڵا حەسەن ئاماژەی بەوە کرد، "کۆمپانیای ئێمە خزمەتگوزارییەکانی بەشێوەی G3 پێشکەش دەکات. ئێمە ئامادەیی تەواومان دەربڕیوە بۆ ئەوەی بیکەینە G4، چونکە جیاوازییەکەیان گەلێک زۆرە لە رووی خێرایی و کوالێتییەوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا ئەو مۆڵەتەمان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە پێنەدراوە، ئەگەرنا ئێمە ئامادەیی خۆمان پیشانداوە، تەنانەت لە ماوەی 12 کاژێردرا دەتوانین هەموو سیستەمەکەمان بکەینە G4".
 
لەبارەی کارە خێرخوازییەکانیشیانەوە بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ باسی لەوە کرد، "هەر لەسەرەتای دروستبوونی ئاسیاسێڵەوە لەنێو فەلسەفەی خۆیدا کاری بەرپرسیاریێتیی کۆمەڵایەتی هەبووە. بەرپرسیاریێتیی کۆمەڵایەتیی ئاسیاسێڵ بووەتە پرۆژە و بە بەشێک لە ژیانی خۆی. ئێمە بە بەردەوامی پرۆژەمان هەیە کە هاوکارییمان بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە هەبێت. ئەوانەی پێشتر کراون هەموویان دیارن هەر لە بواری پەروەردە و فێرکردن، خوێندنی باڵا، کەرتی تەندروستی، خاوەن پێداویستیە تایبتەکان. جار بە جاریش کە جۆرێک لە قەیران هەبووە، بۆ نموونە بەتەنگەوەچوون و فریاکەوتنی ئاوارە و پەنابەران، کاری زۆر بەپەلەمان بۆ کردوون".
 
بە گوتەی عەبدوڵڵا حەسەن، بۆ ئەم قۆناخەش چەند کارێکیان کردووە و دەڵێت، "دابەشکردنی خۆراک، دابینکردنی کەلوپەلی پزیشکی و تەندروستیی تایبەت بە قەیرانی کۆرۆنا. هاوکات هەڵمەتێکی گەورەی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییانمان کردووە لەڕێگەی کەناڵ و پلاتفۆرم و SMSـەوە بۆ بەشداربووانمان و هاووڵاتییان بەگشتی".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سبەی یەکەم رۆژی زستانە

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وەرزی پاییزە و سبەی یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات. کەشناسێک دەڵێ، وەرزەکە 88 رۆژ و 23 کاژێر دەبێ. کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو.