دوو کەس لە سنە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سنە-کامێرانی پارێزگای سنە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە. حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سنە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405 و بارهەڵگرێک پێکیانداداوە.
 
بەگوتەی حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، بەهۆی پێکدادانەکەوە دوو لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
 
هاوکات دوو سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون. بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاکە دەڵێ، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، هەردوو بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوێزراونەتەوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێک کە دادپزیشکیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە 21-3-2025 تاوەکو 21-9-2025، 10 هەزار و 414 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 202 هەزار و 145 کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە