بەردی بناخەی دوو شەقامی 30 مەتری لە هەولێر دانرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەردی بناخەی دوو شەقامی 30 مەتری و 10 شەقامی نێوخۆیی دیکە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لە دوو پڕۆژەی جیادا دانرا. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، زیاتر لە 750 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنیان تەرخان دەکرێ.
 
ئەمڕۆ شەممە 20-12-2025، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەردی بناخەی دوو پڕۆژەی رێگەوبان لە کەرتەکانی 8 هەزاری و 9 هەزاریی گەڕەکی فەرمانبەران دانرا.
 
دوای دانانی بەردی بناخەی یەکێک لە پڕۆژەکان، ئومێد خۆشناو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ''پڕۆژەکە قۆناخی سێیەمی دروستکردنی شەقامەکانی کەرتی 8 هەزاریی گەڕەکی فەرمانبەرانە کە پێشتر دوو قۆناخی دیکەی تەواوکراون''.
 
بەگوتەی پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەکە بە گوژمەی 609 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی 15٪ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێ.
 
قۆناخی سێیەمی پڕۆژەکە شەقامێکی 30 مەتری و 10 شەقامی نێوخۆیی دیکە لەخۆدەگرێ. ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆژەیەکی دیکەی رێگەوبان کە دەکەوێتە کەرتی 9 هەزاریی گەڕەکی فەرمانبەران، بە گوژمەی نزیکەی 150 ملیۆن دینار دروست دەکرێ.
 
وەک پارێزگاری هەولێر دەڵێ، گوژمەی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیەش کە شەقامێکی 30 مەترییە، لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەبێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

میران بەکر، سکرتێریی رۆژنامەڤانی وەزیری پێشمەرگە.

سکرتێرێکی وەزیری پێشمەرگە: هێزێکی یەکێتی لە هەولێر ئەشکەنجەیاندام

میران بەکر، سکرتێری وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی یەکێتی" لە شاری هەولێر دەستبەسەریان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە و سووکایەتییان پێکردووە و دواتر گوتوویانە هەڵەبوون. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکەن.