رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی میران بەکرەوە دەڵێت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان لەسەر رووداوەکە پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم دۆسیەیە" دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ شەممە لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی میران بەکرەوە دەڵێت، شەوی 19 لەسەر 20 "تووشی رووداوێکی نەخوازراو بووە و دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەمان لەسەر رووداوەکە پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم دۆسیەیە".
وەزارەتەکە دەشڵێت، میران بەکر دوو ساڵە لە پۆستی سکرتێری وەزیری پێشمەرگە نەماوە.
میران بەکر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نزیک کاژێر 10:30ـی شەوی رابردوو لە ماڵی شەهیدان بووم، نزیک مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر، لەکاتی گەڕانەوەدا لەیزەرێکی بەهێزی سەوزیان لە ئۆتۆمبێلەکەم گرت و منیش تەنیا گوتم لایبەن، لەپڕ سێ ئۆتۆمبێل دەوریان گرتم و تورەکەیان کردە سەرم".
بەگوتەی میران بەکر، "هێزەکە بەبێ لێپرسینەوە تاوەکو توانایان هەبوو سووکایەتییان پێکردم؛ جنێوی زۆریاندا و لێیاندام. چەند کەسێکیان دەناسم و ئەو ئاسایشانە نین کە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتین لە هەولێر، بەڵکو هێزی دژەتیرۆر[ـی سلێمانی]یان ئۆپەراسیۆنی ئاسایش{ـی سلێمانی}ن کە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتین لە هەولێر، چونکە ئەو هێزەی لە بنەڕەتدا لەوێن دەیانناسم و کاری وا ناکەن".
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاک میران هیچ لایەنێکی فەرمی لە ئاسایش و پۆلیس ئاگادار نەکردووەتەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە هێزێکی ئەمنیی هەولێرەوە نییە و زیاتر لەنێو [یەکێتی] خۆیانە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ