کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: خۆشحاڵبووین بە ئامادەبوون لە خولێکی راهێنانی میدیایی رووداو

01-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ستافی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە خولێکی راهێنانی میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو و سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان ئامادەبوون، خولەکە بۆ خانمانی رۆژنامەڤانانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق کراوەتەوە و بە درێژایی ساڵێک بەردەوام دەبێت. 
 
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ (دووشەممە، 1-4-2024) لەرێگەی پێگەی فەرمییان لە  تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند؛ خۆشحاڵ بوون بە ئامادەبوونی ستافەکەیان لە راهێنانەکەدا.
 
ئەم خولەی رووداو لە 17 بۆ 21ـی ئادار بەردەوام بوو، تێیدا 24 خانمە رۆژنامەڤانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەریان بە ئامادەبوونی ستافێکی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا بەشدار بوون. 
 
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا نووسیویەتی "لەم دیدارەدا گفتوگۆمان لەبارەی ئازادیی میدیا لە هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ باشترکردنی دۆخی رۆژنامەڤانان و لەنێویشیاندا خانمانی رۆژنامەوان کرد، کە رۆڵێکی بنەڕەتی دەبینن لە کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراسیدا." 
 
لە ماوەی 12 مانگدا تۆڕی میدیایی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، راهێنان بە زیاتر لە 300 ژن لە سەرانسەری عێراق دەکات.
 
مانگی یەکەم راهێنانەکە تایبەت بوو بە پارێزگای هەولێر، پاشان پارێزگای بەغدا، سێیەم راهێنانیش تایبەت بوو بە کچان و ژنان لە پارێزگای نەینەوا.
 
ئامانجی راهێنانەکە درێژەدانە بە هەوڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ پاڵپشتیکردن و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، کە لە ساڵی 2015ـەوە بووەتە پلان و ئامانجێکی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.