دوایین کات بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانی کۆمەڵە لە سلێمانی دیاریکرا

01-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوایین کات بۆ هەر سێ کۆمەڵەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دیاریکرا کە بارەگاکانیان بگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە. بەرپرسی یەکێک لە کۆمەڵەکان دەڵێت، هەلومەرجیان بۆ بڕەخسێنن ئامادەن بارەگاکانیان چۆڵ بکەن. ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت، خانوو بۆ ماڵباتەکانیان دیاریکراوە.
 
لە ناوچەکانی زڕگوێز، بانە گەورە و زڕگوێزەلە لەنزیک سلێمانی، بارەگای حیزبەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی کوردستانی ئێران چەندین بارەگایان هەیە و نزیکەی دوو ساڵە داوای چۆڵکردنی ئەو بارەگایانەیان لێ دەکرێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "داوامان لێکرابوو تاوەکو ئەمڕۆ 01ـی ئایار بارەگاکانمان لە زڕگوێز، بانە گەورە و زڕگوێزەلە چۆڵبکەین، بەڵام دوای ناڕەزایی هەرسێ حیزبەکە، کاتەکەیان بۆ 10ـی ئەم مانگە درێژکردووەتەوە".
 
بەگوێرەی رێککەوتنی دوو قۆڵیی بەغدا – تاران، کە هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە، داوای چۆڵکردنی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری سلێمانی کراوە.
 
ئەمجەد حوسین پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێنجشەممە 01-05-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "35 ساڵە ئێمە لەو ناوچەیەین، ئێستاش نەمانگوتووە بارەگاکان بە تەواوی چۆڵناکەین، بەڵکو هەلومەرجمان دەوێت بۆ چۆڵکردن، سەتان خێزانی تێدایە بچنە کوێ؟".
 
بەگوێرەی رێککەوتنی بەغدا و تاران، دەبێت ئەو بارەگایانە و ماڵباتی پێشمەرگەکان لە سنووری سلێمانییەوە بگوازرێنەوە کەمپی سوورداش لە سنووری قەزای دووکان هەر لە پارێزگای سلێمانی.
 
لە دوو ساڵی رابردوودا بەشێکی خێزانەکانی ئەو سێ لایەنەی کۆمەڵە چوونەتە کەمپی سوورداش، بەڵام وەکو بەرپرسەکانیان بە رووداویان گوت: "کەمپەکە لەبارنییە بۆ هەموو بارەگا و ماڵباتەکان، کەموکورتی زۆرە و تەواو نەکراون".
 
ئەمجەد حوسێن پەناهی دەڵێت: "ئێمە شتومەکی زۆرمان لە بارەگاکانی ئێستا هەیە، ئەو هەموو شتومەکە جێبهێڵین خۆ دەبێت لە جێگەیەکی دیکە شوێنێکی شیاو بە پێشمەرگە و ماڵباتەکانیان بۆ دیاری بکرێت".
 
پێشتر و لە چوارچێوەی هەمان رێککەوتندا، حیزبەکانی کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سنوورەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان چۆڵکرد.
 
پاساوی ئێران بۆ چۆڵکردنی ئەو کەمپ و بارەگایانەی کۆمەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک سلێمانی ئەوەیە، گوایە سنوورەکە بۆ هێرش دژی ئەو وڵاتە بەکار دەهێنن.
 
ئەندامەکەی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رەتیدەکاتەوە هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن و دەڵێت: "ئێمە لەپێش دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ناوچەکەین، لەدوای دروستبوونی حکومەتیشەوە هەموو هەوڵێکمان بۆ پاراستنی قەوارە و سنووری حکومەتەکە بووە، بۆیە بەکارمان نەهێناوە دژی هیچ وڵاتێک وەکو رێزێک لە هەرێمەکە".
 
ئەو شوێنانەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشتر تێیاندا بوون و چۆڵیانکردن لە سنووری قەزای سیدەکان بوون لە پارێزگای هەولێر، بە تایبەتی لە گەرووی زین و بەربزێن. ئێستا هێزی پاسەوانی سنوور تێیدا جێگیر بووە.
 
دەزگای ئاسایش: 98 خانوو رادەستی ماڵباتی کۆمەڵەکان دەکرێت
 
عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەوەی دەکرێت جێبەجێکردنی رێککەوتنی بەغدا و تارانە بە ئامادەبوونی هەرێمی کوردستان و خودی حیزبەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.