نێچیرڤان بارزانی: پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داواکانیان دەکەم

01-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "جەخت لە پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا رەواکانیان دەکەینەوە".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "گەرمترین پیرۆزبایی لە کرێکاران" کرد و رایگەیاند، "ره‌نج و كۆشش و ماندووبوونيان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریى كارا و بنەڕەتییان لە پێشخستن و گەشەسەندنى وڵاتدا، بەرز دەنرخێنم".
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "پێداگری لەسەر پێويستيى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و رێکخستنی پەیوەنديی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکەین لەسەر بنەمایەک کە شکۆی کرێکار بپارێزێت و دڵنياييى گوزه‌ران و ژیانيان، مسۆگه‌ر بکات".
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 
بە بۆنەی یەکی ئایار، جەژنی جيهانيى کرێکارانه‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان و رێكخراوه‌كانيان دەکەم. ره‌نج و كۆشش و ماندووبوونيان لە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و بەشداریى كارا و بنەڕەتییان لە پێشخستن و گەشەسەندنى وڵاتدا، بەرز دەنرخێنم.
 
جەخت لەسەر پشتگیريی تەواوی مافەکانی کرێکاران و داوا رەواکانیان له‌ هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، هه‌روه‌ها پێداگری لەسەر پێويستيى دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ئارام و بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەلەکانی کار و ڕێکخستنی پەیوەنديی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران دەکەین لەسەر بنەمایەک کە شکۆی کرێکار بپارێزێت و دڵنياييى گوزه‌ران و ژیانيان، مسۆگه‌ر بکات.
 
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌، به‌ ڕێزه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ به‌بيرده‌هێنينه‌وه‌ کە لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە و سڵاو له‌ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌كه‌ين. جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ چاودێريی خێزانەکانیان بکەن و هه‌موو پشتيوانى و هاوكارييه‌كى پێويستيان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.
 
هیوای پشوویەکی ئارام و ئاسووده‌ بۆ هەموو کرێکاران و سەرکەوتن له‌ هه‌وڵ و خەباتیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى مافەکانیان ده‌خوازم.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
1ى ئايارى 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.