رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پەیامێکی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی و حیزبەکەی کرد، لە بەشێکی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە، ئه‌و ياده ببێته هانده‌رى لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
لە پەیامەکەیدا، کە بەبۆنەی 49 ساڵەی یادی دامەزراندنی یەکێتییەوە ئاراستەی ئەو حیزبە و سەرۆکەکەی کردووە؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له‌م ياده‌دا به رێزه‌وه دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى كوردستان له ريزه‌كانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، خه‌باتيان كردووه و ده‌كه‌ن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتى به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى
سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان
سڵاو و ڕێز..
يادى (49) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به گه‌رمى له به‌ڕێزتان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا به رێزه‌وه دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى كوردستان له ريزه‌كانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، خه‌باتيان كردووه و ده‌كه‌ن. مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتى به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت له ئاماده‌يى و رۆڵى گرنگى به‌ڕێزتان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه. هيوادارين ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/6/1
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ