ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکانی دێرەلووک دەکەوێتە خوارەوە و کەسێک گیان لەدەستدەدات

01-06-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر رێگەی ھاوینەھەواری گەلی شێرانە، لە ناحیەی دێرەلووکی قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێک لە بەرزایی کەوتە خوارەوە، کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسیش بریندارن.
 
ھەرمان سدقی، خاوەنی ھاوینەھەواری گەلی شێرانە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئۆتۆمبێلەکە ئەمڕۆ لە سەر رێگەی شوێنە گەشتیارییەکە کەوتووەتە خوارەوە، قوربانییەکان خەڵکی ناحیەی دێرەلووکن." 
 
بەپێی زانیاریەکانی رووداو ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە ناوی ئازاد سەفەر ـە، تەمەنی بیست ساڵە.
 
بەگشتی چوار گەنج لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، جگە لە ئازاد کە گیانی لە دەستدا، سێ کەسەکەی دیکە بریندار بوون و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی ئامێدی، دووانیان چارەسەریان وەرگرتووە و برینەکەیان سووکە.
 
یەکێکی دیکە لە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دەنێردرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی لە دھۆک.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.