نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر و دهۆک دیاریکرا

01-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە شاری هەولێر بۆ مانگی پێنج لەنێوان 10 هەزار بۆ 15 هەزار دیناردایە و لە قەزا و ناحیەکانیش دەگاتە 18 هەزار دینار. لە دهۆکیش یەک ئەمپێر زیاتر لە 13 هەزار دینارە.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ هەر کاژێرێک کارکردنی موەلیدەکان لە مانگی پێنجدا 46 دینار دیاریکراوە".
 
بەگوتەی خۆران خۆرانی، لەنێو شاری هەولێر کارکردنی موەلیدەکان لەنێوان 228 کاژێر بۆ 350 کاژیر بووە و بەوەش نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 10 بۆ 15 هەزار دیناردایە.
 
بەگوێرەی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، موەلیدەکانی نێو بازاڕ 152 کاژێر کاریان کردووە و نرخی ئەمپێرێکیان حەوت هەزار دینارە.
 
لەبارەی ناوچەکانی دیکەی پارێزگای هەولێر، خۆران خۆرانی گوتی: "لە دەوروبەری هەولێر، قەزا و ناحیە و گوندەکانی سنوورەکە، موەلیدەکان لەنێوان 150 کاژێر بۆ 450 کاژێر کاریان کردووە و نرخی ئەمپێر لەنێوان حەوت بۆ 18 هەزار دیناردایە".
 
هەر ئەمڕۆ، هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی ئەمپێر بە فەرمی دیاریکرا و بۆ مانگی پێنج و ئەمپێری 13 هەزار و 500 دینارە".
 
تاوەکو ئەمڕۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دیاری نەکراوە.
 
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت: "نرخمان دیاری نەکردووە و سێشەممە کۆدەبینەوە و نرخەکە رادەگەیێنین".
 
مانگی چوار نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە هەولێر لەنێوان 12 بۆ 16 هەزار و 750 دینار بوو؛ لە سلێمانی لەنێوان پێنج بۆ نۆ هەزار دینار؛ لە دهۆک 13 هەزار و 750 دینار و لە هەڵەبجەش نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان شەش هەزار و 500 بۆ حەوت هەزار دینار بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە