هۆشیار زێباری: بڕینی مووچە سیاسی و بەرنامە بۆ داڕێژراوە

01-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هۆشیار زێباری دەڵێت، بڕیاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ درێژراوە و لێکەوتەی دەبێت.
 
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی بڕیاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دەپرسێت: "دەبێت بەرژەوەندی بەڕێز سوودانی و چوارچێوەی هاوئاهەنگیی دەسەڵاتدار چی بێت لە تەقینەوەی قەیرانی بابەتی پارەی مووچەی فەرمانبەران بەدیاریکراوی لەم کاتەدا؟ وڵات  هەڵبژاردنێکی نیشتمانی لەپێشە؟"
 
چوارشەممەی هەفتەی رابردوو 28-5-2025 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هاتبوو کە وەزارەت ناتوانێ لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێ، بەهۆی "تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاریکراوە."
 
رۆژی 29-5-2025 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بە زمانی عەرەبی وەک وەڵامێک بۆ تەیف سامی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو: "ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتییەبەر لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراقە؛ دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی".
 
هۆشیار زێباری دەڵێت: "رەنگە پرسی تەکنیکی هەبن، بەڵام بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی بڕیارێکی تەواو سیاسی و بەرنامە بۆ درێژراوە دژی هەرێمێکی دەستووری؛ بێگومانیش لە داهاتوودا لێکەوتەی دەبێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە