حاجییەکی مەریوانی لە مەککە گیانی لەدەستدا

01-07-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حاجییەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەککە گیانی لەدەستدا و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری حەجی پارێزگای سنەش دەڵێت، هاونیشتمانییەکە تەمەنی 75 ساڵ بوو و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە گیانی لەدەستداوە.
 
رۆژی شەممە 1ـی تەمموزی 2023 سەیید عارف عینایەتی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری حەجی پارێزگای سنە رایگەیاند، "شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، حاجییەکی کوردی خەڵکی مەریوان بە ناوی حاجی ساڵح باقەدەم، دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شاری مەککەی پیرۆز گیانی لەدەستدا".
 
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی حەجی پارێزگای سنە دەڵێت، ئەمساڵ ئەوە دووەم حاجی کوردی پارێزگای سنەیە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیان لەدەستدەدات و هۆکارەکەش ئەوەیە کە لە مێژووی 25 ساڵی رابردوودا سعودیە هیچکات هێندەی ئەمساڵ گەرم نەبووە.
 
ئەمساڵ لە پارێزگای سنە هەزار و 340 کەس بە 9 کاروان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە سعودیە و رۆژی 28ـی حوزەیرانی 2023 حاجییەکی کوردی خەڵکی بانە بەناوی مستەفا مەحموودزادە لە ناوچەی مینا بەهۆی وەستانی دڵییەوە کۆچی دواییکرد.
 
بە گوتەی سەیید عارف عینایەتی، ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ژمارەیەکی زۆر لە حاجییانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێوڕەسمی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج تەندروستییان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.