زیاتر لە 388 هەزار گەشتیار لە جەژندا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

01-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە سێ رۆژی جەژندا لە هەولێر زیاتر لە 158 هەزار گەشتیار، سلێمانی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار، لە دهۆک زیاتر لە 60 گەشتیار و لە هەڵەبجە زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.
 
زیاتر لە 158 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە 
 
رۆژی 27ـی حوزەیران کە رۆژێک پێش جەژنی قوربان بوو، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار بۆ جەژن سەردانی سنووری پارێزگاکەیان کردووە. ئەمڕۆ شەممە 1ـی تەمموزی 2023، نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی گەشتوگوزاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، جیا لەو 100 هەزار گەشتیارە و تەنیا لە سێ رۆژی جەژندا، 58 هەزار گەشتیاری دیکە سەردانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە و "بەبێ هیچ گرفتێک پێشوازییان لێکراوە." 
 
نەریمان فازڵ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان ئامارەکان "بە وردی" لە ئاسایشی بازگەکانەوە وەردەگرن و ئەو کەسانە تۆمار دەکەن، کە نشینگەی گەشتیارییان بۆ کراوە.
 
گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاکە
 
ئاكۆ عەلی، بەڕێوەبەری كاروباری گەشتیاری لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی ‏گەشتوگوزاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێش جەژن پێشبینیمان کردبوو گەشتیارانی جەژن بگەنە 100 هەزار، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانییان کردووە.
 
گەشتوگوزاری دهۆک: زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەرانی پارێزگاکەیان کردووە
 
رێوار محەممەد، گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سێ رۆژی جەژن زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای دهۆکیان کردووە و بەشێوەیەکی باش و بە شیرینی پێشوازییان لێکراوە." 
 
رێوار محەممەد ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانیان سەردانی هەموو هۆتێل و ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن بۆ زانینی چۆنێتی نرخ و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران و هەرکەسێک پێچەوانەی رێنوێنییەکانی گەشتیاری کار بکات رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.
 
گەشتوگوزاری هەڵەبجە: زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاکە 
 
هەر ئەمڕۆ کە چوارەم رۆژی جەژنی قوربانە، هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار سەردانی سنوورەکەیان کردووە و پێشبینی دەکەن ژمارەکە ئەمڕۆ بەرزتربێتەوە. گوتیشی، "بەراورد بە جەژنی رابردوو ژمارەی هاتنی گەشتیار زۆر زیادیکردووە." 
 
بەگوێرەی داتای دەستەی گەشتوگوزار، سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دوو ملیۆن گەشتیار لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. هەر بەگوێرەی دەستەکە، ساڵی رابردوو شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.