نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە سلێمانی دیاریکرا

01-07-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لەنێوان 7750 تاوەکو 9000 دینارە؛ لە هەولێر و دهۆکیش تاوەکو ئێستا نرخ رانەگەیێندراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تەممووزی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لەنێو شاری سلێمانی، لەنێوان 7750 تاوەکو 9000 دینارە."
 
بەگوێرەی کارەبای سلێمانی، نرخی کاژێرێک کارەبای موەلیدە بە 40 دینار دیاریکراوە؛ موەلیدەکانی نێو شاری سلێمانی 190 تاوەکو 230 کاژێر کاریان کردووە.
 
هەکار هرووری، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە رووداوی گوت، "بڕیارە ئەمڕۆ کاژێر 13:00 کۆببینەوە و نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری دەکەین."
 
لە راگەیێندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، "ئەو موەلیدانەی دەکەونە نێو سنووری پرۆژەی رووناکی، کۆتایی مانگی رابردوو بوونە 24 کاژێری، پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن؛ چونكە چیدی كار ناكەن."
 
ئیسماعیل ئیبراهیم، خاوەن موەلیدە لە گەڕەکی ژیان لە هەولێر بە رووداوی گوت، "نزیکەی سێ مانگە موەلیدەکانی نێو بازنەی پرۆژەی رووناکی کار ناکەن؛ هاوکات تاوەکو ئێستا نرخی ئەمپێری دەرەوەی بازنەکەیش لە هەولێر رانەگەیێندراوە."
 
کارەبای سلێمانی لەبارەی خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تەممووز (7) دەڵێت، "24 كاژێری دەبێت، هەر كاتێک كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كار دەكەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە