لە چیای بەمۆ بەهۆی ئاگرەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆنم زەوی سووتاون

01-07-2025
هونەر حەمید
لە چیای بەمۆ بەهۆی ئاگرەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆنم زەوی سووتاون
لە چیای بەمۆ بەهۆی ئاگرەوە زیاتر لە 10 هەزار دۆنم زەوی سووتاون
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ماوەی 7 رۆژە ئاگرێکی فراوان لە چیای بەمۆ کەوتووەتەوە و بەردەوامە. بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 هەزار دۆنم لە پووش و پاوەن و دارستانی سنوورەکە بوونەتە خۆڵەمێش. ئاگرەکە لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستیپێکردووە و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە.
 
گوندی هۆرێن، یەکێکە لەو گوندانەی کەوتووەتە قەدپاڵی چیاکە و ئاگرەکە مەترسیی جددی لەسەر لەوەڕگای ئاژەڵەکانیان دروستکردووە، کە سەرچاوەی سەرەکیی بژێوییانە. دانیشتووانی گوندەکە چوار رۆژە سەیری سووتانی زەوییەکانیان دەکەن.
 
هەردی عەزیز، دانیشتووی گوندی هۆرێن کە لەگەڵ خەڵکی گوندەکە و تیمەکان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدات، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ماوەی پێنج بۆ شەش رۆژە بەردەوام خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەین، بەڵام کۆنترۆڵ ناکرێت. ئێستا ئاگرەکە بەرەو گوندەکە دێت و زۆربەی لەوەڕگاکەمان سووتاوە. ئەمە شوێنی ئاژەڵی خەڵکی هۆرێنە و بەم گەرما و کەمیی کەرەستەیەوە، کوژاندنەوەی زۆر ئەستەمە."
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەرمیان و هەڵەبجە چەندینجار هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەیان داوە، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی ئاگر لە چەند شوێنێکی دیکەوە، هەوڵەکان ئاستەنگیان بۆ دروست بووە.
 
ئیبراهیم محەممەد، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رووداو رایگەیاند: "بەهۆی سەختی و هەوراز و نشێویی چیای بەمۆ، ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە ناتوانێت بگاتە شوێنی مەبەست. تەنیا ژمارەیەکی کەم 'مێگزەمین' و 'بلاکۆ'مان هەیە کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە شاخاوییەکان بەکاردێن، بۆیە بەشێکی زۆری کارەکە پشت بە هێزی مرۆیی دەبەستێت."
 
چیای بەمۆ، وەک ناوچەیەکی ستراتیژیی سرووشتی لە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، خاوەنی ژینگەیەکی دەوڵەمەند و لانەی چەندین ئاژەڵی دەگمەنە، کە لە ساڵانی رابردوودا بوونی پڵنگی کوردیشی تێدا تۆمار کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."