پەرلەمانی کوردستان کەوتە پشووی هاوینەوە

01-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەرچەندە حەوت مانگە بەهۆی دۆخی سیاسییەوە کۆنەبوونەتەوە، لە ئەمڕۆوە پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو مانگ دەکەوێتە پشووی هاوینە.
 
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پشووی هاوینەی پەرلەمان لە ئەمڕۆ 01ـی تەمموز دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت".
 
لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو؛ 2-12-2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا و تاوەکو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دیکە نەکراوە.
 
رووپاک ئەحمەد گوتی: "لە کاتی ئاساییدا دەبێت کۆبوونەوەکانی پەرلەمان 01ـی مانگی 9 دەستپێبکەنەوە تاوەکو 31ـی مانگی یەکی ساڵی نوێ و دواتر جارێکی دیکە دەکەونەوە پشووی زستانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ".
 
لەکاتی وەرزەکانی پشووی پەرلەمانی کوردستاندا، لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکانیان دەکەن، بەڵام کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمان ناکرێت.
 
تاوەکو ئەمڕۆ لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی شەشەم پێکنەهێندراون، بۆیە لەم پشووەدا لیژنەکانیش کۆبوونەوەیان نابێت.
 
لە کاتی ئاساییدا، بەگوێرەی بڕگەی سێیەمی مادەی 51ـی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمانی کوردستان "رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە تایبەت دەبێت بە دانیشتنی پەرلەمان"، بەڵام لە حەوت مانگی رابردوودا پەرلەمان هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.