رووداو دیجیتاڵ
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، لە دوو ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتدا لە کەرکووک، سێ ئەندامی رێکخراوی داعش و لەسەر سنووری عێراق و سووریاش چوار کەس دەستگیرکراون، ئەوەش کاتێك هەوڵیانداوە لە سووریاوە بێنە نێو عێراق.
لە راگەیێندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای کەرکووک و پاڵپشت بە یاداشتی دادگە، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی رێکخراوی داعش بوون.
بەپێی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەو کەسانە لە "ویلایەتی کەرکووک" کاریان کردووە و هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانیان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیێندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی وردی هۆبەی هەواڵگریی سەربازیی فیرقەی 15ی سوپای عێراق و لە رێگەی بەکارهێنانی کامێرەی لەیزەرییەوە، جموجۆڵی چەند کەسێک تێبینی کراوە و زانراوە ئەو کەسانە هەوڵیانداوە لە نزیک گوندی شەعلانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا سنوور ببەزێنن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، هێزەکانیان چوار کەسیان لەوانە دەستگیرکردووە کە هەڵگری وڵاتینامەی سوورین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ