کەشناسیی عێراق: پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان لەنێوان 33 بۆ 45 پلەی سیلیزی دەبێت

01-08-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی عێراق دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە پلەی گەرما 48 پلەی سیلیزی تێنەپەڕێنێت، جگە لە بەسرە کە لە 50 پلەی سیلیزیدا دەمێنێتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئابی 2025 مەحموود عەبدوللـەتیف، شارەزای کەشناسی لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پلەی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی لەنێوان 33 پلە بۆ 45 پلەدا دەبێت و هەموو هەفتەکەش بەو جۆرە دەبێت."
 
لەبارەی ئەگەری خۆڵبارین، ئەو شارەزایەی دەستەی کەشناسیی عێراق گوتی، "هیچ ئاماژەیەک بۆ شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراقدا نییە و ئاسمانیش بە درێژایی ئەم هەفتەیە ساماڵ دەبێت."
 
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "خۆڵبارینی دەرەکی روومان تێناکات، بەڵام لە ناوچەکانی گەرمیان، کەرکووک و دەشتی هەولێر ئەگەری تەپوتۆزی نێوخۆیی هەیە، بەڵام لاوازە."
 
بەڵام کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، پلەی گەرما لە کەرکووک و گەرمیان لە 45 پلەی سیلیزی بەرزتر بێت.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەى شەممە پلەی گەرما بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر؛ 46 پلەی سیلیزی  
سلێمانی؛ 44 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 46 پلەی سیلیزی  
زاخۆ؛ 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 45 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 47 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.