رووداو دیجیتاڵ
لە قەزای خولەمانی پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان، کانێکی خەڵووز داڕما و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کرێکارێک لەژێر داروپەردوودا گیری خواردووە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری داڕمانی کانەکە چییە. تیمی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) بەرەو ناوچەکە بەڕێکەوتوون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان گەڕان بەدوای ئەو کرێکارە دەستیپێکردووە.
نومان هاتیپۆئۆغڵو، پارێزگاری خارپێت رایگەیاند، "راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کرێکارێک لەناو کانەکەدا گیری خواردووە و لە هەوڵداین بۆ رزگارکردنی."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ