رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، 179 ئاوارەى کوردى ئێزدى گەڕاونەتەوە قەزاى شنگال، کە لە کەمپێکی هەرێمى کوردستان بوون.
رۆژی 1ی ئەیلوولى 2023 عەلى جیهانگیر، بەڕێوەبەرى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، رۆژی 31ی ئاب 179 ئاوارەى کوردى ئێزدى لە یەکێک لە کەمپەکانى ئاوارەکان لە پارێزگاى دهۆکى هەرێمى کوردستانەوە گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان لە قەزاى شنگال.
لە ساڵى 2014 رێکخراوى داعش هێرشی کردە سەر قەزاى شنگال و بەهۆیەوە 48 هەزار خێزانى کوردى ئێزدى لەو قەزایە ئاوارە بوون، زۆرینەیان پەنایان بردە بەر کەمپى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان.
عەلى جیهانگیر گوتى، "بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، لە سەرەتاى ئەو رووداوەوە تاوەکو ئێستا 18 هەزار خێزانى کوردى ئێزدى گەڕاونەتەوە قەزاکە."
بەگوێرەى ئامارێکى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆى هێرشی داعش و داگیرکردنى قەزاى شنگال، 80%ى ژێرخانى قەزاکە و 70%ى خانووەکانى رووخاون.
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، 179 ئاوارەى کوردى ئێزدى گەڕاونەتەوە قەزاى شنگال، کە لە یەکێک لە کەمپەکانی دهۆک بوون pic.twitter.com/kC5DRTPAOu
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 1, 2023
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ