پۆلیسی کرماشان: 20 تۆڕی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەرمان هەڵوەشاندەوە

01-09-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی کرماشان دەڵیت، لە پێنج مانگی رابردوودا 20 تۆڕی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەریان لەو پارێزگایە هەڵوەشاندوونەتەوە و زیاتر لە 2000 فرۆشیاری مادەی هۆشبەریش لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر کراون.
 
مەهدی حاجیان، فەرماندەی پۆلیسی کرماشان بە میدیای فەرمیی ئێرانی راگەیاند، پۆلیس لە بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردن، فرۆشتن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر جیدییە و بۆ ئەم مەبەستەش پلانی تایبەتی هەیە. هۆشداریش دەداتە قاچاخچییەکان و فرۆشیارانی مادەی هۆشبەر و دەڵێت، "پۆلیس لە کاتێکی نزیکدا دوایان دەکەوێت و بێگومان هەموویان دەستگیر دەکرێن."
 
فەرماندەی پۆلیسی کرماشان ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی مادەی هۆشبەر، لە پێنج مانگی رابردوودا هێزەکانیان 20 تۆڕی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەریان لە پارێزگای کرماشان هەڵوەشاندوونەتەوە و 2221 فرۆشیاری مادەی هۆشبەریشیان لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر کردووە.
 
مەهدی حاجیان گوتیشی، بە مەزەندەی ئەوان نزیکەی 3500 ئالوودەبووی بێلانەی مادەی هۆشبەر لە کرماشان هەن، کە پێیانوایە رێژەکە زیادی کردووە، بۆیە بڕیاریان داوە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا ئەو ئالوودەبووانە لەلایەن پۆلیسەوە لە شوێنی تایبەت کۆبکرێنەوە.
 
بە گوتەی فەرماندەی پۆلیسی کرماشان، لە سنووری ئەو پارێزگایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 2042 ئالوودەبووی بێلانەی مادەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کراون و بە مەبەستی چارەسەرکردنیان گوێزراونەتەوە کەمپ و ناوەندی تایبەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.