گەنجێک لە سنووری ناحیەی هەریری پارێزگای هەولێر لەکاتی مەلەکردندا خنکا

01-09-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە زێی قەندیل لە سنووری ناحیەی هەریر لە پارێزگای هەولێر، گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، خنکاوەکە عەرەبە و دانیشتووی هەولێر بووە.
 
رۆژی هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە زێی قەندیل خنکا کە لەدایکبووی ساڵی 1998ـە و عەرەبە و دانیشتووی گەڕەکی پێنجی حەسارۆکە لە شاری هەولێر.
 
هاوکات لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی گشتیی هەریر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 04:30ی ئەمڕۆ پەیوەندیمان پێوەکرا بۆ ناردنی ئەمبوڵانس بۆ زێی قەندیل و نزیک پردی زێیەکە، کە دوو کەس لەوێ کەوتبوونە نێو ئاوەوە و یەکێکیان خنکابوو."
 
لەزگین سەباح ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لەو دوو کەسە خنکاوە و ئەوی دیکەش کە کوردە و هاوڕێی قوربانییەکە بوو، گەیێندراوەتە نەخۆشخانە کە بەهۆی بەهاناوەچوونی هاوڕێ عەرەبەکەیەوە تووشی هەناسەتەنگی بووە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
 
بەگوێرەی ئاماری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو سەرەتای مانگی ئاب، 61 کەس لە سنووری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، 27 کەس لە سنووری پارێزگای هەولێر خنکاون، 19 لە پارێزگای دهۆک، 14یان لە پارێزگای سلێمانی و لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک کەس خنکاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.