گوندییەک لە سنووری ئامێدی: لە خاڵێکی سوپای تورکیاوە تەقە لە شوانەکانمان دەکرێت

01-09-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کاژێر 18:10ـی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، لە نزیک گوندی بەڵاڤە سەر بە ناحیەی دێرەلۆکی قەزای ئامێدی، لە خاڵێکی سوپای تورکیاوە تەقە لە شوانەکانی گوندەکە کرا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، رووداوەکە زیانی گیانیی نەبووە و شوانەکانیش ناچار بوون شوێنەکە جێبهێڵن. 
 
فایەق بەڵاڤەیی، دانیشتووی گوندی بەڵاڤە، هەمان ئەو گوندەی تەقەی لێ کراوە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شوانەکان چوار کەس بوون. رۆژانە لەو شوێنە مەڕەکانیان دەلەوەڕێنن، ئەمڕۆ بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لێ کراوە".
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتیشی: "چەند خاڵێکی سوپای تورکیا لە گوندی کۆن کە نزیکە لەو شوێنەی شوانەکانی لێ بوون جێگیرکراون، بەڵام ئەمە یەکەم جارە بەو شێوەیە تەقە لە شوانەکان بکرێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.