رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی دەڵێت، سبەی سێشەممە، 2-9-2025، هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "مووچە بۆ مانگی شەشە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی پارمان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا دەبوو وەریبگرین، چونکە مووچەی ئێمە کەمە و لەسەر داهاتی نێوخۆیە و پەیوەندی بە بەغداوە نییە".
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی 6ی بڵاوکردەوە و لە سێ رۆژدا دابەش دەکرێت.
بڵاوکردنەوەی لیستەکە دوای ئەوە هات کە، وەزارەتی دارایی عێراق یەک تریلیۆن و حەوت ملیار و 352 ملیۆن دیناری وەک تەموویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەپەلە؛ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: یەک ترلیۆن و 7 ملیار و 352 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران گەیشتووە pic.twitter.com/M1oLxUIQbM
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 1, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ