کۆمپانیایەکی تورکیا کار بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بە گاز لە هەرێمی کوردستان دەکات

01-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، کۆمپانیایەکی تورکیا داوای رەزامەندیی بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کردووە. بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا دەڵێت، "شوێنی پێشنیازکراوی پڕۆژەکە لە دهۆکە."
 
رۆژی دووشەممە 1ی ئەیلوولی 2025 وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە ئاڵتان ئانادۆڵ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئەتابیر کرد، کە لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای تەکنۆسی پسپۆڕ لە بواری دامەزراندنی وێستگەی کارەبا بە گاز سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
 
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، وەزارەتی کارەبا دەڵێت، داوایان کردووە رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بدرێ کە بە گاز کاردەکات، بە توانای 288 بۆ 440 مێگاوات و بە تێچووی 150 ملیۆن یۆرۆ.
 
فارس میرخان، بەڕێوەبەریی گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆمپانیای ئەتا بیر سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و داوای کردووە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە دهۆک دابمەزرێنێ و بۆ ئەو بابەتەش چاوەڕوانی رەزامەندیی وەزارەتن."
 
بە گوتەی فارس میرخان، "لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی پڕۆژەکە دەکەین و دواتر وەڵامیان دەدەینەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.