4 ئەندامی خێزانێکی خەڵکی مهاباد بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

01-09-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک شاری کەرەجی ئێران، چوار ئەندامی خێزانێکی کوردی خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە رۆژی شەممە لە رێگەی نێوان ئێشتهارد- نەزەرئاباد روویداوە و کرێنێک خۆی بە ئۆتۆمبێلی خێزانە مهابادییەکەدا کێشاوە کە لە جۆری پراید بووە.
 
بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، لە رووداوەکەدا چوار کەس لە ئەندامانی خێزانێکی مهابادی کە دایکێک و سێ لە کچەکانی بوون، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ناسنامەی قوربانیانی رووداوەکە بەم شێوەیەیە:
 
فاتمە شەماخی، تەمەن 38 ساڵ (دایک)
ئارینا فەتحی نەژاد، تەمەن 21 ساڵ (کچ)
ئارمیتا فەتحی نەژاد، تەمەن 18 ساڵ (کچ)
ئارتمیس فەتحی نەژاد، تەمەن 13 ساڵ (کچ)
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە