لە ئێران کچە کوردێک لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتیدا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت

01-10-2023
ناسر پیرۆتی
ئایلین دەلایی (لای چەپ) پلەی یەکەمی لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتیدا بەدەستهێناوە.
ئایلین دەلایی (لای چەپ) پلەی یەکەمی لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتیدا بەدەستهێناوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کچێکی کورد لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتیدا کە لە ئێران بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی لە رۆژانی رابردوودا لە مازەندەرانی ئێران بەڕێوەچوو و تێیدا کچێکی تەمەن 13 ساڵانی کورد لە بەشی مێرمنداڵاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. 
 
ئایلین دەلایی میلان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ ساڵە کارتی دەکات و بۆ یەکەمجار بووە لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیدا بەشداری بکات.
 
ئایلین خەڵکی شاری ماکۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و نیشتەجێی شاری ئامولی پارێزگای مازەندەرانە لە باکووری ئێران؛ ئەو لە پاڵەوانێتییەکەدا توانی لە بەشی کێبڕکێ پلەی یەکەم و لە بەشی نمایشی هونەرەکانی کاراتیدا لە نێو 94 وەرزشوانی کاراتییدا پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
 
پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی کاراتی بە بەشداری 700 یاریزان لە رەگەزی نێر و  دوو هەزار و 600 لە رەگەزی مێ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، عێراق و هەرێمی کوردستان، سریلانکا، سڕبیا و ئەفغانستان لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 28 و 29-09-2023 لە شارەکانی بابولسەر و فەرەیدوون‌کەناری پارێزگای مازەندەرانی ئێران، بەڕێوەچوو.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارهەڵگرێک لە هەولێر کە ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی نوێی بارکردووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هاوردەکردنی ماتۆڕسکیل قەدەخە کرا و مەرجی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دانرا

وەزارەتی ناوخۆ مەرجەکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی راگەیاند، کە لەمەودوا قەدەخەکردنی مۆدێلی ساڵانە لە 1ـی مانگی 11ـەوە دوو مانگ پێش دەخرێت. راشیگەیاندووە، هاوردەکردنی ماتۆڕسکیلی دوو تایە و سێ تایە بۆ چوار ساڵی داهاتوو قەدەخەیە و "هاوردەکردنی توک تۆک بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە".