سێ مانگە شاری گێیەڵانی کرماشان سەرۆکی شارەوانیی نییە

01-10-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە سێ مانگە گێیەڵانی کرماشان سەرۆکی شارەوانیی نییە؛ ئەندامانی ئەنجوومەن لەسەر کەسێک رێکناکەون و بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانی، قایمقامی گێیەڵان هۆشداری دەداتە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە.
 
عەلیڕەزا نەزەری، قایمقامی شاری گێیەڵان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، چیدیکە قبووڵ ناکەن بەهۆی ناکۆکیی ئەندامانی ئەنجوومەن، ئەو شارە بێ سەرۆکی شارەوانی بێت.
 
قایمقامی گێیەڵان دەڵێت، دواکەوتنی دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانی، کاریگەریی لەسەر کاروبار و خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی داناوە.
 
بێهروز باوەندپوور، سەرۆکی شارەوانیی گێیەڵان لە مانگی 6ی ئەم ساڵ دەستی لەکار کێشایەوە و ئەنجوومەنی شارەکە لە 23-06-2024 تورەج کوهروویان وەکو سەرپەرشتیاری شارەوانی دەستنیشان کرد. لەو کاتەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری گێیەڵان چەند جارێک بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانی کۆبوونەتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوانیان، نەیانتوانیوە کەسێک دەستنیشان بکەن.
 
ئەنجوومەنی شاری گێیەڵان حەوت ئەندامی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.