بازاڕی دەستفرۆشانی سنە لە شەقامی فیردەوسی جمەی دێت لە کڕیار

01-10-2025
سینا سۆما
سزاکانی سەر ئێران کاریگەری لەسەر بازاڕی دەستفرۆشان کردووە.
سزاکانی سەر ئێران کاریگەری لەسەر بازاڕی دەستفرۆشان کردووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بازاڕی دەستفرۆشانی سنە لە شەقامە بەناوبانگەکەی فیردەوسی شارەکە، زۆربەی کات قەرەباڵخە و جمەی دێت لە کڕیار. 
 
ئەیوب، فڕۆشیارە لە بازاڕەکە و باس لەوە دەکات، "لە وەرزی هاوین سعات 3 دێین تاوەکو 8 و نۆ، بەڵام لە زستاندا زووتر دەچینەوە لە کاتی دەوامی قوتابخانە قەرەباڵخە، بەڵام لە رۆژانی ئاسایی ئاوا قەرەباڵخ نییە، زیاتر چوارشەممە و پێنجشەممە قەرەباڵخ دەبێت."
 
هاونیشتمانییان بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان بە نرخێکی هەرزانتر، سەردانی بازاڕەکە دەکەن.
 
کاوە، هاونیشتمانییەکی سنەیە و دەڵێت، "لە هەفتەیەک دوو بۆ سێ رۆژ دێین بۆ بازاڕی فیردەوسی، لێرە هەموو شتێک هەیە و هەرزانترە لە شوێنەکانی دیکە."
 
بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بازاڕی شتومەکی خوێندن گەرمترە لە کەلوپەلی دیکە، بەڵام بە گوتەی دەستفرۆشەکان، بەراورد بە پار فڕۆشیان کەمتر بووە.
 
هەڵاوسان و سەپاندنی سزاکان لەسەر ئێران، کاریگەری لە بازاڕی دەستفرۆشانی سنەش کردووە و بەشێکیان دەڵێن، بازاڕیان کز بووە.
 
ئومێد محەممەدخانی، فرۆشیارە و دەڵێت، "بەهۆی دۆلار و سزاکانەوە کەلوپەل گرانبووە. پێشتر شتەکانمان بە هەرزان دەکڕی و بە هەرزان دەمانفرۆشتەوە، بەڵام ئێستا بە گران دەیکڕین."
 
شەقامەکە جگە لەوەی بووەتە بازاڕێکی میللی بۆ دەستکەوتنی کەلوپەلی هەرزان، هاوکات بووەتە شوێنێک بۆ رێبواران و دانیشتووانی شار بۆ بەسەربردنی کات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە