لە بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

01-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (رێبوار محەممەدزادە) گیانی لەدەستدا.
 
رێبوار محەممەدزادە، تەمەن 38 ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، خەڵکی گوندی سپیداری سەر بانە بوو.
 
کۆڵبەرێک کە لەگەڵ رێبوار محەممەدزادە بووە بە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانی گوتووە، هێزەکانی ئێران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێکردوون.
  
رووداوەکە لە سنووری سوور کێوی بانە بووە و تەرمی رێبوار محەممەدزادە گوازراوەتەوە نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە.
 
رۆژی پێنجشەممەش 25 -9-2025، هێزەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (قاسم عەزیزی) گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی ئاماری ئاژانسی کۆڵبەر نیوز، لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2025دا لانیکەم 30 کۆڵبەر لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان گیانیان لەدەستداوە و 13یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە