منداڵێک لە شوقەیەکی دهۆک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

01-11-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو منداڵێک لە شوقەیەکی دهۆک کەوتەخوارەوە و بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
خێزانێکی دانیشتووی قەسرۆک لە سنووری شێخان، شەوی رابردوو بە سەردان چوونە دهۆک بۆ ماڵی خزمێکیان. لە یەکێک لە شوقەکان منداڵێکیان لە پەنجەرەوە کەوتەخوارە و بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
منداڵەکە ناوی ئەلند فارسە و تەمەنی چوار ساڵ بووە. مەروان شەرەفانی، کەسوکاری منداڵەکە بە رووداوی گوت، کاژێر 10:00ـی شەوی رابردوو منداڵەکە لە شوقەیەکدا کەوتووەتە خوارەوە و بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
مەروان شەرەفانی دەڵێت، رووداوەکە قەزا و قەدەرە و سکاڵایان لەسەر کەس نییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە