لە کرماشان و لوڕستان دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

01-11-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە 24 کاژێری رابردوودا لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لانیکەم چوار رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و بەهۆیانەوە 15 کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا.
 
یەکێک لە رووداوەکان لە رێگەی روانسەر-جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پیژۆ پارس و پراید روویدا؛ مەسعود قەلعە سفیدی، بەرێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، لە رووداوەکەدا 10 کەس بریندار بوون.
 
هاوکات، لەسەر رێگەی سونقر-بێستوونی سەر بە کرماشان، بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید پێکیاندادا؛ بەگوتەی محەممەدباقر محەممەدی، بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری پارێزگاکە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکی دیکەیش بریندار بووە.
 
لە نزیک خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستانیش، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیژۆ 405 وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی دیکەش بریندار بوون.
 
محەممەد زارعی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگاکە لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە دەڵێت، بەهۆی بارانبارین و خێرایی زۆرەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووە و خۆی بە راگرەکانی تەنیشت رێگەدا کێشاوە.
 
هەروەها لەسەر رێگەی مهاباد-میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێ، بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی نیسان و سەمەند پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. بەگوتەی حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگاکە، دوای دەرهێنانەوەیان، بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024، 6 هەزار و 262 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە رووداوی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستداوە و 127 هەزار و 350 کەسیش بریندار بوون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".