رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 01-11-2025 لە رێگەی کرماشان - بێستوونی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری زانتیا روویدا.
سەعید قادری، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کرماشان رایگەیاند، بەهۆی سەختیی رووداوەکەوە دەستبەجێ سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.
بەگوتەی سەعید قادری، سەرنشینێکی دیکەی ئۆتۆمبێلەکەش برینداربووە کە دوای دەرهێنانەوەی، گەیێندراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی کرماشان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە دەکات.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دادپزیشکیی کرماشان 28ـی تشرینی یەکەم بڵاوی کردووەتەوە، ''لە 6 مانگی رابردوودا 300 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 7 هەزار کەسیش بریندار بوون.''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ